به رشه لونه 6 مانكه نه دوراوه
05/11/2011 12:05
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ماوه‌ی 6 مانگه هیچ یاریه‌كی نه‌دۆڕاندوه‌و له هیچ خول و پاڵه‌وانێتیه‌كدا دوچاری شكست نه‌هاتوه.
پاش ئه‌وه‌ی له 30 ی مانگی چواری ئه‌مساڵدا به یانه‌ی ریاڵ سۆسیدادی دۆڕاند، له‌و كاته‌وه تا ئێستا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هیچ یاریه‌كی تری نه‌دۆڕاندوه‌و به شكسته‌وه یاریگای به‌جێنه‌هێشتوه، له‌ماوه‌ی ئه‌و 6 مانگه‌شدا 21 یاری له چوارچێوه‌ی خول و پاڵه‌وانێتیه جیاوازه‌كاندا ئه‌نجامداوه كه 6 یاریان له وه‌رزی رابردودا بوه‌و 15 یاریشیان تایبه‌ت بوه به‌وه‌رزی ئه‌مساڵ، له‌و 21 یاریه به‌رشه‌لۆنه 13 یاری بردۆته‌وه‌و له 8 یاریشدا یه‌كسان بوه.
———
Back