مارادونا ميسى به باش‌ترين ياريزان داده نات
05/11/2011 12:02
دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتینی و راهێنه‌ری یانه‌ی وه‌سڵی ئیماراتی ستایشی تواناكانی لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی ده‌كات و به باشترین یاریزانی تۆپی پێی له قه‌ڵه‌م ده‌دات له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌بو زه‌بی وه‌رزشی دیگۆ مارادۆنای راهێنه‌ری یانه‌ی وه‌سڵی ئیماراتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێی سه‌یره هه‌ندێك كه‌س نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ن كه لیۆنێل میسی باشترین یاریزانی جیهانه له ئێستاداو له‌وباره‌یه‌وه وتی، میسی ئه‌فسانه‌ی ئێستای تۆپی پێیه‌و هیچ ركابه‌رێكی نیه، دڵنیام خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی وه‌رزی ئه‌مساڵیشی پێده‌به‌خشرێت و به‌جیاوازیه‌كی زۆر پێش ركابه‌ره‌كانی ده‌كه‌وێت.
سه‌باره‌ت به بینجامینی كچه‌زاشی كه ده‌كاته كوڕه‌كه‌ی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ مارادۆنا وتی، بنیامینی كچه زام تۆپی پێی زۆرخۆشده‌وێت و پێشبینی ده‌كه‌م یاریزانێكی باشی لێده‌ربچێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه رۆژانه یه‌كجار له‌گه‌ڵ یانه‌ی وه‌سڵ راهێنان ده‌كات به‌ڵام رۆژی 3 جار له‌گه‌ڵ كچه‌زاكه‌ی خه‌ریكی راهێنانه
.
———
Back